له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپولی كرد‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای ئۆڵد ترافۆرد له شاری مانچسته‌ر به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا، یاریه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی مانچسته‌ر ته‌واو بوو .
له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی شازده یاریزان جادوون سانچو گۆڵی یه‌كه‌می مانچسته‌ر یونایتدی تۆمار كرد و ئه‌م گێمه به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو سێ یاریزان ماركۆس ڕاشڤۆڕد دووه‌م گۆڵی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد .
له خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك محه‌مه‌د سه‌لاح تاكه گۆڵی بۆ لیڤه‌رپول تۆمار كرد، به‌م ئه‌نجامه یاریه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵیك له به‌رژه‌وه‌ندی مانچسته‌ر یونایتد ته‌واو بوو و به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی مانچسته‌ر یونایتد یه‌كه‌م سێ خاڵیبهدهست هێنا و له پله‌ی چوارده‌یه‌م دایه لیڤه‌رپولیش دوو خاڵی هه‌یه و له پله‌ی شازده دێت -
له‌پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لیڤه‌رپول تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.