ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله هێرشیان كردووه و به‌رپه‌رچیان دراوه‌ته‌وه.
هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی بووه له شارۆچكه‌ی میقدادییه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله.
حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه فه‌وجی 2ی لیوای 62ی حه‌شد ڕووبه‌ڕووی چه‌كداره داعشه‌كان بوونه‌ته‌وه و ناچاری پاشه‌كشه و هه‌ڵاتنیان كردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.