ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ڕه‌تی كردبووه‌وه پێشوازی له فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران بكات له سه‌ردانكه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ عێراق.
ڕۆژنامه‌ی (ووڵ ستریت جۆرناڵ) بڵاوی كرده‌وه: موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ڕه‌تی كردبووه‌وه پێشوازی له یووسف قائانی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران بكات و له‌گه‌ڵی كۆ ببێته‌وه.
نزیكه‌ی مانگێك به‌ر له ئێستا یووسف قائانی هاتبووه شاری به‌غدا و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هه‌وڵی دابوو له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در كۆ ببێته‌وه، هه‌ر ئه‌و كاتیش خۆپیشاندانی فراوانی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در و چوونیان بۆ ناو ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێ كردبوو.
ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در شكستی خواردبوو و هه‌روه‌ها دۆخی سه‌قامگیری عێراقیش به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت پشێوی تێ كه‌وتبوو، فه‌رمانده‌كه‌ی سوپای پاسداران به ناچاری و بێ هیچ ده‌ستكه‌وتێك گه‌ڕابووه‌وه ئێران.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه موقته‌دا سه‌در هه‌ر له دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه جه‌خت له ڕزگاركردنی عێراق له هه‌ژموونی وڵاتانی دراوسێ و ئیقلیمی و جیهانی ده‌كاته‌وه و ته‌ئكیدیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه عێراقی داهاتوو ده‌بێت نه ڕۆژهه‌ڵاتی و نه ڕۆژئاوایی بێت، به‌ڵكو ته‌واو سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری و بڕیاری خۆی بێت.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕه‌خنه‌ی توندی له هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه گرتبوو كه له ماوه‌ی ڕأبردوودا زوڵمێكی گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان كردبوو و به پیاوی ئێران و سعوودییه و ئه‌مه‌ریكا ناویان بردبوو، جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له كۆتاییدا بۆ گه‌لی عێراق ده‌ركه‌وت كه هه‌ر ئه‌وان به‌كرێگیراوی وڵاتانن.
لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در ماوه‌ی زیاتر له 4 هه‌فته‌یه ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانیان گرتووه و داوای چاكسازی له حكوومه‌ت و دوورخستنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران ده‌كه‌ن، ڕێبه‌ری ڕهوتهكهشیان ڕه‌تی كردۆته‌وه به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات تا په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه و بڕیاری دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.