ئەمڕۆ دووشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سوزوکی کۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.
باڵیۆزی ژاپۆن ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەران و پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت. ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
مهسرور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی ژاپۆنی کرد بەتایبەتی کە لە ڕێگەی ئاژانسی جایکا و بە هاوکاری و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێم، چەند پڕۆژەیەک لە هەرێمی کوردستان ئەنحام دەدەن.
سەرۆکی حکوومەت ههروهها خواستی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ ژاپۆن لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.