ڕۆژی دووشەممە 22ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێرڤن هیكس كونسوڵی تازەی ئەمەریكا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر پێزانینی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان هەبوو بۆ گەییشتن بە ئازادی و ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆرییەت.
ئەوەشی ڕاگەیاند كە گەییشتن بە بەختەوەری و ئازادیخوازی دوو خاڵی هاوبەشی نێوان گەلی ئەمەریكا و گەلی كوردستانن. سەرۆك بارزانیش جەختی لەوە كردەوە كە گەلی كوردستان خاوەن دۆزێكی ڕەوایە و لەپێناو ئەو دۆزەدا ئامادەی هەموو جۆرە قوربانیدانێكە.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە و كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر باسی لە هاوكاری و هەماهەنگییەكانی وڵاتەكەی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد لە بواری گەشەپێدانی كەرتی تایبەت و دەرفەتی كار بۆ هاووڵاتیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.