به‌پشتیوانی و هه‌وڵه به‌رده‌وامییه‌كانی لقی 23 ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان، جووتیارانی كورد و عه‌ره‌ب له‌پرۆژه‌یه‌ك سوودمه‌ند ده‌بن .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: لقی 23 ى قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ جێگری پارێزگاری موسڵ له‌سه‌ر لیستی پارتی و ئه‌ندامانی فركسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق، توانرا كاربكرێت بۆ جووتیارانی كورد و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌كانی مه‌خموور و قه‌راج و كه‌ندێناوه و گوێڕ و مه‌لا قه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی سوود مه‌ند بن له‌وه‌رگرتنی پێداویستی كشتوكاڵی و به‌شداربوونیان لهپڕۆژهیهكی كشتوكاڵی له‌سنووره‌كه كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت.
جووتیارانی كورد و عه‌ره‌ب، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ی لق و جێگری پارێزگار و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆیان ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ جووتیارانی ناوچه‌كه كه هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌م ناوچانه‌ش به‌ر سوودی پڕۆهژهكه كه‌وتن له‌به‌رژه‌وه‌ندی جووتیاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.