لە میانی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی ئەڵمانیا بۆ تۆپی پێ (بۆندسلیگا)، یانەی بایرن ميونشن بە ئەنجامی 7-0 بەسەر یانەی بۆخوم-دا سەرکەوت.
یانەی بایەرن میونخ لە سێیەم هەفتەی بوندسلیگادا، بووە میوانی یانەی بۆخوم.
لە دەستپێکی یارییەکەدا و لە خولەکی چواردا، یاریزان لێرۆی سانی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی بایرن ميونشن تۆمار کرد، بە دوای ئەویشدا ماتایس دێ لیخت لە خولەکی 25دا، کینگسلی کۆمان لە خولەکی 33 و سادیۆ مانێ لە خولەکی42دا، سێ گۆڵی دیکەیان بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 4-0 کۆتایی هات.
سەرکەوتنەکانی بایرن ميونشن لە نیوەی دووەمی یارییەکەشدا بەردەوام بوون و لە خولەکی 60دا، سادیۆ مانێ گۆڵێکی دیکەی تۆمار کرد، دوای ئەویش لە خولەکی 69دا، یاریزان کریستیان گامبوا گۆڵی شەشەم و لە خولەکی 76دا، یاریزان سێرگ گنابری گۆڵی حەوتەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 7-0 کۆتایی هات.
بەم شێوەیەش یانەی بایرن ميونشن لە کۆی سێ رووبەڕووبوونەوەی ئەم وەرزەی بوندسلیگا، هەر سێ یارییەکەی بردووەتەوە و ژمارەی خاڵەکانی بۆ نۆ خاڵ بەرز کردووەتەوە.
لە بەرامبەریشدا یانەی بۆخوم بەشداری سێ یاری ئەم وەرزەی کردووە و لە هەرسێکیاندا شکستی هێناوە.
هەر لە میانی یارییەکانی بوندسلیگادا، یانەی ئاینتراخت فرانکفورت بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ یانەی کۆلن یەکسان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.