سبەی سێشهممه 23 ی 8 ی 2022 یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەست پێ دەکات.
لەو خولەدا کە گرنگترینە لەسەر ئاستی یانەکانی تۆپی پێی ئەورووپا، ئەو شەش یانەیەی لە پاڵاوتنەکان بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان سەردەکەون، بەپێی ئەنجامی یارییەکانی ٢٣-٢٤ی ئاب دیاریی دەکرێن و براوەکان لە کۆمەڵەکانی یورۆپا لیگ بەردەوام دەبن.
ترابزۆنسپۆر رۆژی چوارشەممە 24ی ئاب، میوانداری یانەی کۆپنهاگنی دانمارکی دەکات.
خشتەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆف کە هەموویان لە کاتژمێر10 ی شهو بەکاتی هەولێر دەست پێ دەکەن و خاڵی یارییەکانی یەکەم بەم شێوەیەن:
سبەی:
بەنفیکا (پورتوگال) - داینامۆ کیێڤ (ئۆکراینا) 2-0
ڤیکتۆریا پلزن (چیک) - قەرەباغ (ئازەربایجان) 0-0
ئەستێرەی سوور (سربیا) - ماکابی حەیفا (ئیسرائیل) 2-3
چوارشەممە:
ترابزۆنسپۆر (تورکیا) - کۆپنهاگن (دانمارک) 1-2
دینامۆ زاگرێب (کرواتیا) - بۆدۆ/گلیمت (نەرویج) 0-1
پی ئێس ڤی (هۆڵەندا) - رێنجەرز (سکۆتلاند) 2-2
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.