شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی عێراقی واده‌ی بارانبارینی له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له شاری هه‌ولێر دیاری كرد.
حوسێن ئه‌سه‌دی كه شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی عێراقییه ڕایگه‌یاند: له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كه‌شوهه‌وای سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌گۆڕێت به تایبه‌تیش له هه‌رێمی كوردستان.
ڕاشیگه‌یاند: له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بای باكوری ڕۆژئاوا دروست ده‌بێت و تۆز و خۆڵێكی كه‌م له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێ.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ دروستبوونی بایهكهدا ئه‌گه‌ری بارینی باران ده‌بێت به تایبه‌تیش له ناوچه شاخاوییه‌كانی شاری هه‌ولێر.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای باشووری عێراقیش حوسێن ئه‌سه‌دی گوتی: سبه‌ی دووشه‌م ڕێژه‌ی شێ كه‌م ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تیش له پارێزگای به‌سڕا، به‌ڵام له ڕۆژی هه‌ینی به‌رز ده‌بێته‌وه و كه‌مێك پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.