وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دوایین ئاماری ڕووداوی مه‌زارگه‌ی شیعه‌كانی كه‌ربه‌لای بڵاو كرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان كراوه.
نیوه‌ڕۆی دوێنێ شه‌موو له مه‌زارگه‌یه‌كی پیرۆزی شیعه‌كان كه به قه‌تاره‌ی ئیمام عه‌لی ناسراوه و ده‌كه‌وێته دووری 30 كیلۆمه‌تر له باشووری پارێزگای كه‌ربه‌لا، گردێك داڕما و به‌هۆیه‌وه چه‌ند سه‌ردانیكه‌رێكی مه‌زارگه‌كه كه‌وتنه ژێر پاشماوه‌كان، ڕووداوه‌كه گیانله‌ده‌ستدان و برینداری لێ كه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ش گیریان خواردبووه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هه‌وڵی رزگاركردنیان ده‌دا.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له ده‌ستپێكی ڕووداوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به سه‌رجه‌م كارمه‌ند و دامه‌زراوه‌كانییه‌وه به هه‌ماهه‌نگی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و ته‌ندروستی كه‌ربه‌لا له پێشكه‌شكردنی چاودێری ته‌ندروستی بۆ قوربانییان و بریندارانی ڕووداوه‌كه درێغی نه‌كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانییه‌كان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 6 كه‌س له‌ژێر پاشماوه‌كان ده‌رهێنراون، به‌داخه‌وه 4 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش هه‌بووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م برینداره‌كانی ڕووداوه‌كه چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی پێویستیان بۆ كراوه و ته‌ندروستییان جێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.