پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ل باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق، باسی له دوو پڕۆژه‌ی گرینگی ڕیسایكلینی زبڵ و خاشاك و ئاوی زێڕابی هه‌ولێر كرد كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (جایكا)ی ژاپۆنییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێشوازی له سوزوكی كۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر وێڕای خواستنی په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتی ژاپۆن، باسی له پڕۆژه‌كانی كۆمپانیای (جایكا)ی ژاپۆنی كرد كه له ماوه‌ی ڕابردوودا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی كردوون.
ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جایكا به‌نیازن دوو پڕۆژه‌ی تری گرینگ له بواری ڕیسایكلین ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وانیش بریتین له پڕۆژه‌ی ڕیسایكلینی زبڵ و خاشاك و ئاوی زێڕابی هه‌ولێر.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ردوو پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای جایكا به گوژمه‌ی 288 ملیۆن یۆرۆ ئه‌نجام ده‌درێن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ردوو پڕۆژه‌كه گه‌وره و ستراتیژین و به ته‌واوبوونی خزمه‌تێكی گه‌وره به هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر ده‌گه‌یه‌نن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.