حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بهڵێنانةی كه دابووی ده‌یباته سه‌ر و به فه‌رمی ده‌ستی كرد به گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ كه‌رتی 8ی حه‌سارۆكی شاری هه‌ولێر.
ئەمڕۆ یەكشەم ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری كۆمپانیای گەلیاوە گرێبەستی دروستكردنی شەقامی 60 مەتری و ئاوەڕۆی هەشتی حەسارۆكیان واژوو كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه، وەزیری شارەوانی بە یاوەری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی پرۆژەكانی هەشتی حەسارۆكی كرد و بەدواداچوونی بۆ كارەكان كرد.
پرۆژەی دروستكردنی شەقامی جووتساید و ئاوەڕۆی لوولەیی و ئاوەرۆی سندوقی لە هەشتی حەسارۆك لە شاری هەولێر بە گوژمەی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێ.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جه‌ختی كرده‌وه كه كۆمپانیای گه‌لیاوه ته‌واوی پڕۆژه‌كان لە ماوەی 110 ڕۆژدا واته پێش سه‌ری ساڵ تەواو ده‌كات.
ساسان عه‌ونی سەبارەت درێژی شه‌قامه‌كه و ئاوه‌ڕۆكه‌ی كه‌رتی 8ی حه‌سارۆك گوتی: درێژیی شەقامەكە نزیكەی سێ كلیۆمەترە، دووسایدە و هەر سایدەی شەست مەتره، هه‌روه‌ها ئاوەڕۆكهش سێ مەتر بە سێ مەتره.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك كرد و ئاماژەی بەوەش كرد كه ئەوان ماوەی 18 ساڵە چاوەڕێی خزمەتگوزارین و ئەمڕۆ كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو بەڵێنەی كە داویەتی دەیباتە سەر و پرۆژەی خزمەتگواریان بۆ جێبەجێ دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.