شەوی یەكشەممە 21/20ی 8ی 2022، لە گۆڕستانی كەسنەزان لە هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی و هونەرمەندان و هاوڕێیان و كەسوكاری، تەرمی هونەرمەندی كۆمێدیی شاری هەولێر (گۆڤار ئەنوەر) بە خاك سپێردرا. دوای ئەوەی كە هەر شەوی رابردوو لە نەخۆشخانە بەنەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
گۆڤار ئەنوەر یەكێك بوو لەو هونەرمەندە رۆحسووكانەی شاری هەولێر، كە بە كۆمێدیاكانی، خەندەی خستبووە سەر لێوی خەڵك و بەشداریی لە چەندین شانۆ و فیلم و دراما و بەرنامەی تەنزئامێزدا كردووە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 21-8-2022 پرسەكه‌ی لەمزگەوتی پێشەوا لەکەسنەزان، جووت سایدی هەززە .
هونه‌رمه‌ند گۆڤار ناوی ته‌واوی (گۆڤار ئه‌نوه‌ر ڕه‌سول) ه ساڵی 1978 له‌گه‌ڕه‌كی كورانی شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه" ساڵی 2007 له‌گه‌ڵ (حه‌نان خان) هاوسه‌رگیری كردووه و دوو كچ و كوڕێكی هه‌یه به‌ناوه‌كانی (بارڤین/ دووڤیان/ وارڤین" ساڵی 1993 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه به‌شانۆگه‌ری (دكتۆر نه‌خۆشم) له‌نووسین و ده‌رهێنانی خۆی بووه و ڕۆڵیشی بینیوه" دواتر هه‌ر له‌ئاماده‌و ده‌رهێنانی خۆی شانۆگه‌ری (جه‌وهه‌ر سه‌لیم سه‌رمایه‌دار) ی نمایش كردووه‌و ڕۆڵیشی بینیوه" له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌رهێنه‌ر كاری كردووه وه‌ك (ته‌ڵعه‌ت سامان/ هیوا سوعاد/ سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان/ فه‌رهاد شه‌ریف/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس/ ژیلوان تاهیر/ مه‌هدی حه‌سه‌ن/ شه‌وكه‌ت ئه‌مین/ حوسێن نیسری/ سه‌ڵاح حه‌سه‌ن/ موئه‌یه‌د فه‌قێ/ تاریق ئاكره‌یی/ هاوار حه‌مید)" به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ری كردووه وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌وانه (ژوان/ خه‌نده‌ی گورگ/ ته‌لاری مه‌زن/ ڕه‌حمه‌تی/ مه‌زاد خانه/ گێله پیاو)" .
جگه له بواری شانۆ به‌شداری چه‌نید فلیمی سینه‌مایی و كاری درامی ته‌له‌فزیۆنی كردوه.
هونه‌رمه‌ند گۆڤار ئه‌نوه‌رفه‌رمانبه‌ره بوو له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.