دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی هونەرمەند ڕاغب عەلامە لەگەڵ باڵیۆزی عێراق و هاوژینەکەی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و جەخت دەکاتەوە کە ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: به گرنگییەوە بهدواداچوون بۆ ئهو وێنانه دهكهین كه له سۆشیال میدیا بڵاوكرابوونهوه لهبارهی باڵیۆزی عێراق له شانشینی ئوردن.
ڕاشیگەیاند: ئەو وێنانە سەرنجی میدیاکان و ڕای گشتی ڕاکێشاوە. وەزارەەتەکەمان ڕێوشوێنی پێویست بە زووترین کات لەمبارەیەوە دەگرێتەبەر کە بەهاکانی دیپلۆماسی عێراق بەرز بکاتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدا کە لەکاتی بڵاوبوونەوەی وێنەکانی هونەرمەند ڕاغب عەلامە لەگەڵ هاوسەر حەیدەر مەنسووڕ عەزاری لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆی هێنا و ڕەخنەی تووندی لەدژ ئاراستە کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.