سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ شەممە 20ـی 08ـی 2022 لەگەڵ شاندێکی باڵای سوپای عێراق ناوچە سنوورییەکانیان بەسەر کردەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سهرۆكی ئهركانی وەزارەتی پێشمهرگه، پێشوازی لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ و فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شەممەری جێگری فهرماندهی ئۆپهراسیۆنه هاوبهشهكانی عێراق و فهرماندهی پاسەوانی سنووری عێراق و فەرماندەی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور کرد.
ڕاشیگەیاند: بەسەرکردنەوەی ناوچە سنوریەکان، لەلایەن پێشمەرگە و سوپا و پاسەوانی سنوور، بۆ تووندوتۆڵکردنی باری ئەمنی ناوچە سنوورییەکان و پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان، لەپێناو سەقامگیر کردنی ئاسایش و ئارامی ناوچە سنوورییەکان، وەک پرۆسەیەکی هاوبەش کار دەکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش دا کە لە سەردانەکەدا چەند ناوچەیەکی سنووری نێوان عێراق - سووریا بەسەر کرانەوە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە ڕێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.