ماورۆ ئیكاردی ئه‌رژه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان به دوای یانه‌یه‌كی دیكه ده‌گه‌ڕێت تا له ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌ی كۆتایی مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانیه‌وه بكات.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كریستۆف گالتێی فه‌ڕه‌نسی و ڕاهێنه‌ری نوێی تیپه پاریسیه‌كه ڕایگه‌یاند كه ئه‌م هێرشبه‌ره له ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی دایه‌و باشتر وایه بچێته ڕیزی یانه‌یه‌كی دیكه.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی لۆپاریزیانی فه‌ڕه‌نسی بڵاویكرده‌وه كه وان‌دا نارا هاوسه‌رو بریكاری كاره‌كانی ئیكاردی سه‌ردانی توركیای كردووه‌و به‌جیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوو یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای و فه‌نه‌ربه‌هچه كۆبۆته‌وه‌و تاوتوێی په‌یوه‌ندیكردنی هێرشبه‌ره‌كه به ڕیزی یه‌كێك له‌م دوو یانه‌یه له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا كردووه، هاوكات تۆڕی دهنگوباسی ئاڕ ئێم سیی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرایكرد كه بۆ ڕۆیشتنی ئیكاردی له ڕیزی پاریس سانجێرمان پێویسته ئیداره‌ی یانه پاریسیه‌كه ده‌ستبه‌رداری هه‌ندێك له مافه داراییه‌كانی بێت و یاریزانه‌كه‌ش ڕازی بێت مووچه‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه ڕوونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستی ئیكاردی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌وا هێرشبه‌ره‌كه داوای قهرهبۆیهكی زۆر له یانه‌كه ده‌كات، گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی له ساڵی دووهه‌زاروبیستوچوار ته‌واوده‌بێت.
ماورۆ ئیكاردی ئه‌رژه‌نتینی به دوای یانه‌یه‌كی دیكه ده‌گه‌ڕێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.