پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: له‌هێرشی هاووڵاتییه‌كی سۆماڵیدا بۆ سه‌ر خوشك و برایه‌كی كوردی ئێزیدی كه‌سێك كوژراو یه‌كی دیكه‌ش برینداربووه.
خالید عه‌لی په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه رایگه‌یاند: دوێنێ هه‌ینی 19 ی 8 ی 2022، له‌شاری هانۆڤه‌ر كوردێكی ئێزیدی به‌ناوی نایف تەمۆ ئاڤدەل، خه‌ڵكی شنگال له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كوژراو و ئافره‌تێكیش كه خوشكی كوژراوه‌كه‌یه برینداربووه.
گوتیشی كه‌سه‌كه به‌چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كیش كه به‌كوردستان تیڤی راگه‌یاند: پێشتر بكوژ و كوژراو لهكهمپێك به‌یه‌كه‌وه بوونه و كێشه‌یان هه‌بووه.
خالید عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی هاووڵاتییه كورده‌كه‌ی كوشتووه خه‌ڵكی ووڵاتی سۆماڵه و له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیاوه ده‌ستگیركراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
ئه‌ڵمانیا.. هاووڵاتییه‌كی كوردێكی ئێزدی به‌چه‌قۆ كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.