ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20-8-2022به چاودێری وه‌زراتی رۆشنبیری و به‌سپۆنسه‌ری دامه‌زراوه‌ی كه‌ریمی ئه‌له‌كه له هه‌ڵه‌بجه دیداری نوسه‌ر و وه‌رگێڕ و مێژوونوس و شاعیر و شانۆكار (حه‌كیم مه‌لا ساڵح) به‌رێوه ده‌چێت.
به چاودێری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و به هاوكاری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، (گه‌له‌ری جه‌لال عازه‌بانی ) به سپۆنسه‌ری (دامه‌زراوه‌ی كه‌ریمی ئه‌له‌كه)، دۆستی پرسه كلتووری و ڕۆشنبیرییه‌كان به‌ڕێز دكتۆر ته‌ها ڕه‌سوڵ دیداری ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی نوسه‌ر و وه‌رگێڕ و مێژوونوس و شاعیر و شانۆكار به‌ڕێز (حه‌كیم مه‌لا ساڵح) به‌ڕێوه ده‌بات.
له‌م دیداره‌دا، چوار كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه، به چوار ناونیشانی جیاواز، قسه له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا "حه‌كیم مه‌لا ساڵح" ده‌كه‌ن.
١- به‌ڕێز (ئازاد تۆفیق) بابه‌ته‌كه‌ی به ناونیشانی (حه‌كیم و ئه‌ده‌ب، حه‌كیم و هونه‌ر، له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا) .
٢- به‌ڕێز مامۆستا (هۆمایۆن ساحیب) بابه‌ته‌كه‌ی به ناونیشانی (حه‌كیمی مه‌لا ساڵح خه‌رمانه‌ی ئه‌ده‌بی گۆران).
٣- به‌ڕێز (گۆریان هه‌ڵه‌بجه‌یی)، بابه‌ته‌كه‌ی به ناونیشانی (ئه‌زمونی شیعری حه‌كیمی مه‌لا ساڵح له بناره‌وه تا لوتكه).
٤- به‌ڕێز (ئیبراهیم هه‌ورامانی)، بابه‌ته‌كه‌ی به ناونیشانی (حه‌كیمی مه‌لا ساڵح له ئه‌لفه‌وه هه‌تا یا).
رێوڕه‌سمه‌كه له مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ،كات (٤)ی سه‌ر له ئێواره به‌رێوه ده‌چێت.
ئا- كامران
هه‌ڵه‌بجه.. دیداری نوسه‌ر و وه‌رگێڕ و مێژوونوس (حه‌كیم مه‌لا ساڵح) ئه‌نجام ده‌درێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.