به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان، خولی نایابی تۆپی باله‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌رێوه‌ده‌چێت.
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سكرتێر و ته‌واوی ئه‌ندامان، كۆبۆوه و تاوتوێی خول و چاڵاكییه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان له‌داهاتوودا كرد.
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان، له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد له‌پاڵپشتی داراییان بۆ لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش له‌پێناو بهرێوهچوونىی كار‌و چاڵاكی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كانه، بۆیه‌ش ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت له‌پاڵپشتیان بۆ لێژنه‌ی ئۆلۆمپی به‌هه‌نگاوێكی گه‌وره دانرا كه حكوومه‌ت پاڵپشتیكاره بۆ وه‌رزشوانان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری پێشكه‌وتنێكی دیكه‌ی بزاڤی وه‌رزشی له‌هه‌رێمی كوردستان.
دواتر یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان تاوتوێی خوله‌كانی كوڕان و كچانی كرد، بریاڕدرا، له‌ده‌ستپێكدا یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌رێوه‌بچێت .
له‌خوله‌كه‌دا هه‌شت یانه به‌شدارن و به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون .
یانه به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه بریتین له: ( ئه‌كاد ، ئافرۆدێت، سلێمانی، سیروانی شاره‌زوور، سه‌نحاریب، ئافره‌تانی هه‌ولێر، ده‌ربه‌ندیخان، ته‌ق ته‌ق).
ئه‌و یانانه‌ی كهلهكۆمهڵهی هه‌ولێر یاری ده‌كه‌م بریتین، له‌یانه‌كانی:
1- ئه‌كاد
2- سه‌نحاریب
3- ته‌ق ته‌ق
4- ئافره‌تانی هه‌ولێر
یانه‌كانی به‌شداربوو له‌كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م بریتین له‌یانه‌كانی:
1- سلێمانی
2- ئافرۆدێت
3- ده‌ربه‌ندیخان
4- سیروانی شاره‌زوور
بڕیاره یارییه‌كان له‌هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی له 26 ى 8 ى 2022، له‌هۆڵه‌كانی یانه‌ی ئه‌كاد و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌رێوه‌بچێت، له‌هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 2 تیپ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ چوار گۆشه‌ی زێڕین، قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینیش به‌دوو قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌قۆناغی یه‌كه‌م له‌شاری سلێمانی ده‌بێت و قۆناغی كۆتایش له‌شاری هه‌ولێر دێته ئه‌نجامدان.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.