له ده‌ست پێكی گه‌ری سێیه‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی لیۆن میوانداری یانه‌ی تروای كرد‌و به‌ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌و دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه به‌ده‌ست هێنا.
یاریه‌كه له‌شاری لیۆن و له‌سه‌ر یاریگای گرۆیاما ستادیۆم به‌رێوه چوو ،له‌گه‌ل ده‌ست پێكی فیكه‌ی ناوبژیوان ئه‌لیكسانده‌ر لاگازێتی یانه‌ی لیۆنی به گۆلێك پێشخست ، له خوله‌كی سی‌و نۆ میوانه‌كان له رێگای یاریزان فلۆریان تاردیۆو به‌لێدانی سزا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه .
له گێمی دووه‌م یاریزانانی لیۆن باشتر ده‌ركه‌وتن له خوله‌كی چل‌و شه‌ش نیكۆلاس تاجلیامیكۆ گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد‌و جارێكی تر لیۆنی له‌یاریه‌كه پێشخست ، سێ خولهك دواتر تیتی گۆلی سێیه‌می بۆ لیۆن تۆمار كرد، له خوله‌كی حه‌فتاو پێنج هه‌مان یاریزان گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و لیۆن دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه به‌ده‌ست هێناو به‌شه‌ش خال له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت ، یانه‌ی تڕواش تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و به‌بێ هیچ خالێك له پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.