له ده‌ست پێكی گه‌ری سێیه‌می خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی بروسیا مونشن گلادباخ میوانداری یانه‌ی هێرتابه‌رلینی كرد‌و به تۆمار كردنی گۆلێك سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای بروسیا پارك به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی سی‌و چوار ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ خاوه‌ن یاریگا هه‌ژمار كرد‌و حه‌سه‌ن بێلیا به‌سه‌ركه‌وتوویی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد‌و تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی بروسیا مونشن گلادباخ تۆمار كرد .
له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری به‌سه‌ر نه‌هات و ته‌نها له خوله‌كی شه‌ست و نۆ یاریزانی هێرتابه‌رلین فلیپ ئۆرۆمۆڤیتش كارتی سووری به‌روودا به‌رزكرایه‌وه‌و میوانه‌كان به ده یاریزان یاریه‌كه‌یان ته‌واو كرد .
، یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و بروسیا مونشن گلادباخ دووه‌م برده‌نه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناو به كۆكرنه‌وه‌ی حه‌وت خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاته پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی هێرتابهرلینیش تووشی دووه‌م دۆراندن هات و به‌ته‌نها یه‌ك خال له پله‌ی پازده‌می ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.