له هه‌فته‌ی دووه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی سێلتاڤیگۆ.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی ڕیال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی سازكرد.
كاسێمیرۆی به‌ڕازیلی و ناوه‌ڕاستكاری ڕیال به‌شداری له به‌شێكی مه‌شقه‌كان كرد‌و دواتر ماڵئاوایی له یاریزانانی یانه‌ی شاهانه كرد، ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ڕێككه‌وتووه‌و به‌م نزیكانه په‌یوه‌ندی به ڕیزی یانه ئینگلیزیه‌كه ده‌كات.
هاوكات هه‌ریه‌ك له تۆنی كرۆس و ڕۆدریگۆ و ئه‌لڤارۆ ئۆردیۆزۆلا به‌هۆی پێكان له پێكهاته‌ی میرێنگی دابڕاون و به‌شداری له یاری سبه‌ی شه‌وی تیپه‌كه‌یان ناكه‌ن، لای خۆشیه‌وه دانی كارڤاخالی به‌رگریكاری ڕیال پێكانی چاك بۆته‌وه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌یه.
له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می لالیگادا، ڕیال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ئه‌لمیریای میوانداری برده‌وه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید گوتی، كاسێمیرۆ ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌زموونێكی دیكه تاقیبكاته‌وه‌و ئێمه‌ش ڕێگری لێناكه‌ین و سوپاسی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌رك و ماندووبوونی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌مان، ئێستاش شه‌ش یاریزانمان هه‌یه له هێڵی ناوه‌ڕاست كه ده‌توانن شوێنی ئه‌و پڕبكه‌نه‌وه، ئامانجی ئێمه ڕوونه كه ڕكابهریكردنه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م نازناوه‌كان، سه‌باره‌ت به یاری ئه‌م شه‌ویش، ڕاهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه ڕایگه‌یاند كه یاریه‌كه بۆ تیپه‌كه‌ی زۆر گرنگه‌و سێلتاڤیگۆش تیپێكی به‌توانایه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به پلانێكی گونجاو ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه‌و درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانیان بده‌ن .
له‌لالیگادا ئه‌مشه‌و ریاڵ مه‌درید ده‌بێته میوانی سێڵتاڤیگۆ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.