بەرپرسێک لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگهیاند، ڕووبەری زەویە کشتوکاڵییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، بە تایبەت ئەم زەوییانەی لەمساڵدا بە گەنم و جۆ چێنرابوون.
بەرپرسێک له وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بە میدیا عێراقییهكانی راگەیاندووە، بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتەکەیان، بڕی هەناردەی وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت تورکیا، ئێران و وڵاتانی دیکەی ئاسیا، بەرزبووەتەوە، ئەوەش رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر توانای کڕینی هاووڵاتییانی عێراقی دروستکردووە.
ئهو سهرچاوهی ئاماژەی بەوەش داوە کە ڕووبەری زەوی چێنراو بە گەنم و جۆ لەمساڵدا، لە 11 ملیۆن و 600 هەزار دۆنمەوە بۆ کەمتر لە 7 ملیۆن دۆنم دابەزیوە، ئەوەش کەمترین ڕووبەری چاندنە لە چەندین ساڵی رابردوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.