کەمێک پێش ئێستا، لە سەنتەری شاری دهۆک گەنجێک کوژرا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی 19ـی 08ـی 2022 لە سەنتەری پارێزگای دهۆک گەنجێک کوژرا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.
ڕاشیگەیاند: لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کوشتنەکەی بەردەوام دەبێت و بەپێی ماددەی 406 بڕیاری گرتنیش بۆ بکوژەکەی دەرکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.