Erbil 22°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:24

قۆناخی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستی پێكرد

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردۆتەوە ،بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە18-8-2022، ، قۆناخی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین بەڕێوەچوو.
بە گوێرەی راگەیەنراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا یەكە سەربازییەكانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە و بارەگای هەژموونداری سەر بە ئۆپەراسیۆنەكانی دوزخورماتوو و فەرماندەیی میحوەرەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم)ی هێزەكانی پێشمەرگە بە پاڵپشتیی فڕۆكە جەنگییەكانی هێزە ئاسمانییەكان بەشدارن.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەمەشداوە  كە ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە پشكنین و كێوماڵكردنی ناوچەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانە لە نێوان یەكە سەربازییەكانی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سنووری ناوچەی فەرماندەیی دیالە و بارەگای هەژموونداری ئۆپەراسیۆنی دوزخورماتوو و كێوماڵكردنی سەرجەم گوند و دەشتاییەكانی نێوان هەردوو سنوورە دەستنیشانكراوەكەیە. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.