Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 11:52

شارەزایەکی بواری کەشناسی: کەش وهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%


شارەزایەکی بواری کەشناسی رایده‌گه‌ێنێت:لە هەفتەی ئایندەوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری باران بارین هەیە.

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی،  له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لە سەرەتای هەفتەی ئایندەوە تاوەکو رۆژی هەینی، لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی هیندی لەسەر زۆرێکی ناوچەکەمان بەتایبەتی ناوچە شاخاویەکان و سنووری ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکووری هەرێم، پلەکانی گەرما یەک تا چوار پلە بەراورد بە ئەم ماوەیە نزمدەبنەوە و لە ناوچەکانی بشوور و ناوەڕاستی هەرێمدا گۆڕانکاری کەمتری بەسەردادێت، هەروەها لە شەواندا هەست بە فێنکبوونی زیاتر دەکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما لە سلێمانی دوو تا سێ پلە نزمدەبێتەوە و لە هەولێریش یەک پلە، لە دهۆک بە جێگیری دەمێنێتەوە، لە هەڵەبجە سێ بۆ چوار پلە نزمدەبێتەوە، لە کەرکوک بە جێگیری دەمێنێتەوە، لە راپەڕین دوو بۆ سێ پلە نزمدەبێتەوە و لە گەرمیانیش دوو یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، بەهۆی مانەوە و دەورانی شێ لە ئاستە بەرزەکانی هەوادا زۆربەی کات پەڵە هەور لە ئاسماندا دەردەکەوێت و هەندێک کاتیش لە ناوچەی جیاجیادا ئەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور بە دیاری نەکراویش ئەگەری نمە باران کراوە دەبێت لە ناوچە شاخاویەکاندا.

 

 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.