یانه‌ی هه‌ولیر به فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌مجه‌د ڕازی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ وه‌رزی داهاتوو له خولی نایابی عێراق ڕاگه‌یاند.
یانه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: یاریزان ئەمجەد رازی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەمان بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێڕاق واژوو کرد.
ڕاشیگه‌یاند: ناوبراو پێشتر لەنێوان ساڵانی (2011 تاکو 2015) یاری بۆ یانەکەمان کردووە، جگە لە یانەی هەولێر، لە خولی عێڕاق یاری بۆ یانەکانی (قوەی جەوییە و نەجەف)یش کردووە، هه‌روه‌ها وەک ياريزانى پیشەگەریش لە ریزی یانەکانی (سەمووحەی میسڕی و رائیدی سعوودی) یاریی کردووە، لە ڕیزەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی و هەڵبژاردەی عێڕاقیش يارى كردووه و بەشداری چەندین خول و پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی کردووە.
یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئەمجەد رازی توانیبووی لە وەرزی (2011-2012) لەگەڵ یانەکەمان ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی عێڕاق و ناوبراو چوارەم گۆڵکاری مێژوویی یانەکەمانە بە تۆمارکردنی (82) گۆڵ لەسەرجەم ئەو خول و پاڵەوانێتیانەی لە ماوەی نێوان ساڵانی (2011 تاکو 2015) لەگەڵ یانەکەمان لە سەر ئاستی عێراق و کیشوەری ئاسیا بەشداری تیادا کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.