ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌سه‌ر داوای مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به ئاماده‌بوونی سه‌ركرده و كه‌سی یه‌كه‌م و نوێنه‌ری پارته سیاسییه‌كانی عێراق دیالۆگی نیشتمانی له شاری به‌غدا به‌ڕێوه چوو.
دیالۆگه نیشتمانییه‌كه وه‌ك مسته‌فا كازمی ڕایگه‌یاندبوو هه‌وڵێك ده‌بێت بۆ ڕزگاركردنی عێراق له دۆخی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی كه ئێستا عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 10 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكنه‌هێنانی حكوومه‌ت به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه.
هه‌ر دوێنێ سێشه‌م دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد له دیالۆگه نیشتمانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌شداربن، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در به خێرایی داواكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه به‌شداری هیچ دیالۆگێكی نیشتمانی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناكات.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌وڵێكی زۆری دابوو موقته‌دا سه‌در ڕازی بكات به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكات، به‌ڵام وه‌ڵامی كۆتایی سه‌در نه‌خێر بوو.
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در جه‌ختی كردبووه‌وه ته‌نیا به مه‌رجێك به‌شداری دانیشتن و ئه‌نجامدانی دیالۆگی نیشتمانی ده‌كات، كاتێك به‌فه‌رمی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن درا.
له دیالۆگه نیشتمانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می شاری به‌غدای پایته‌خت، دووباره داوا له موقته‌دا سه‌در كرایه‌وه بێته پێشه‌وه بۆ دانیشتن و ئه‌نجامدانی دیالۆگ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ دۆخی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی ئێستای عێراق.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له‌نێو ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له مانگرتن به‌رده‌وامن و جه‌خت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕأزی بووه له‌سه‌ر داواكه‌یان، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی حكوومه‌ت پێكبهێنرێ دواتر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بدرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.