سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی عه‌تا ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد به بۆنه‌ی 76مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌دا داوای لێ كرد وه‌ك هه‌میشه ڕۆلی ژیرانه‌ی خۆی بگێڕێ له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی ئێستای عێراق.
فالح فه‌یاز سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی عه‌تا له په‌یامه‌كه‌دا پیرۆزبایی دامه‌زراندنی 76مین ساڵیادی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌رۆك بارزانی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رجه‌م كادیرانی پارتی كرد، هه‌روه‌ها قوربانیدان و رۆلی مێژوویی خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستانی له بزووتنه‌وه‌ی نیشمانی عێراق به‌رز نرخاند.
فالح فه‌یاز له په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌م یاده پیرۆزه‌دا به پێویستی ده‌زانم داوا له سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی بكه‌م وه‌ك هه‌میشه رۆلی ژیرانه بگێڕن بۆ دۆزینه‌وه و گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ دۆخی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی كه ئێستا عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی عه‌تا جه‌ختیشی له به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای برایه‌تی و ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه و هاوئاهه‌نگی زیاتر بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاله‌نگارییه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.