دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگاییكردنی بێنجامین مێندی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له دادگای شاری شیستێر كراونی بریتانیا به‌ڕێوه‌چوو.
مێندی تۆمهتهتبار كراوه به ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر شه‌ش ئافره‌ت له تشرینی یه‌كه‌می دووهه‌زاروهه‌ژده تا ئابی دووهه‌زاروبیست و یه‌ك، به‌ڵام یاریزانه‌كه ته‌واوی تۆمه‌ته‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، له دانیشتنی ئه‌مجاره‌ی دادگا، ده‌سته‌ی داواكاری گشتی، مێندی به دڕنده وه‌سفكرد، پێشتریش یانه‌ی مانچسته‌رسیتی بڕیاریدابوو تا یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه، به‌رگریكاره‌كه له ڕیزه‌كانی دووربخاته‌وه.
جێگای باسه مێندی ته‌مه‌ن بیست و هه‌شت ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده له یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسیه‌وه په‌یوه‌ندی به مان سیتی كرد‌و له ڕیزی یانه‌كه‌دا سێ نازناوی پرێمه‌رلیگ و دوو نازناوی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێناوه، له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نساش نازناوی مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی ڕوسیای بردۆته‌وه ز
داواكاری گشتی مێندی به دڕنده وه‌سف ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.