سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه كه یانه‌ی مانچسته‌رسیتی نرخێكی به‌رزی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له تواناكانی بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی تیپه‌كه‌ی دیاری كردووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر داوای چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی به گوڕوتینه‌وه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه ده‌دات له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی ئه‌تله‌تیكی بریتانی ئاشكرایكرد كه یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ده‌رگای به ڕووی ڕۆیشتنی بێرناردۆ سیلڤا له ڕیزه‌كانی دانه‌خستووه، به‌ڵام به كه‌متر له سه‌د ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری نابێت ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ توانا مادیه‌كانی ئێستای بارسێلۆنا ناگونجێت، ته‌نها ئه‌گه‌ر یانه كاتالۆنیه‌كه فرینكی دی یۆنگی هۆڵه‌ندی به بڕی هه‌شتا ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت ئه‌وا ئه‌و كات ده‌توانێت بێرناردۆ سیلڤا بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.