یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ ده‌ستی به ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی ئیسپانیا كرد‌و له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه‌و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی خیتافی میوانداری برده‌وه.
له خوله‌كی پازده‌دا، ئه‌لڤارۆ مۆراتا گۆڵێكی بۆ ئه‌تله‌تیكۆ تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به سوودی ڕۆخی بلانكۆس ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاونۆدا، مۆراتا سوودی له هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رگریگارانی خیتافی وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
پاشان ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی گۆڵی سێیه‌می میوانه‌كانی له خوله‌كی حه‌فتاوپێنج به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماركرد، به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵی له وه‌رزی نوێی لالیگا مسۆگه‌ركردو خیتافیش له یه‌كه‌م یاری وه‌رزی نوێی خوله‌كه‌و له‌سه‌ر یاریگای خۆی دۆڕا.
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ ده‌ستی به ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی ئیسپانیا كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.