له هه‌فته‌ی دووه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیڤه‌رپول میوانداری یانه‌ی كریستاڵ پالاسی كرد، له‌ئه‌نجامدا، یاریه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو .
له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی سی‌و دوو یاریزان ویڵفرید زاها ده‌ستپێشخه‌ری كردوو تاكه گۆڵی یانه‌ی كریستاڵ پاڵاسی به‌ده‌ست هێنا و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و یه‌ك یاریزان لویس دیاز گۆڵێكی بۆ لیڤه‌رپول تۆمار كرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه یاریه‌كه به گۆڵیك بۆ هه‌ر لایه‌ك به یه‌كسان بوون ته‌واو بوو و لیڤه‌رپول دوو خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی دوازده‌یه‌م دایه كریستاڵ پاڵاسیش به یه‌ك خال له پله‌ی شازده دێت.
له‌پریمه‌رلیگدا لیڤه‌رپوول و كریستاڵ پاڵاس یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.