به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا بڵاوی كردۆته‌وه، ده‌ركه‌وتووه حاڵه‌ته‌كانی كوشتنی ئافره‌تان له وڵاته‌كه به ڕێژه‌ی 16% زیادی كردووه، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه زۆرینه‌ی تاوانه‌كانی كوشتنیش له‌چوارچێوه‌ی خێزاندا بووه.
به‌گوێره‌ی داتاكان له 1ی ئابی 2021 تاكو 31ی ته‌مووزی 2022 حاڵه‌ته‌كانی كوشتنی ئافره‌ت 125 بووه، به‌راورد به هه‌مان ڕێكه‌وت له ساڵی پێشووتر 108 ئافره‌ت كوژرابوون.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا له نێوان هه‌ر سێ ڕۆژێكدا ئافره‌تێك له‌و وڵاته ده‌كوژرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له‌نێوان ئه‌و ڕێژه‌ی كوشتنی ئافره‌تاندا 108 حاڵه‌تیان په‌یوه‌ندی به خۆشه‌ویستییه‌وه هه‌بووه كه 68 ئافره‌تیان به‌ده‌ست خۆشه‌ویسته‌كانی پێشوویان كوژراون.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی په‌یمانگای یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی ئه‌وروپا له ساڵی 2018 وڵاتی ئیتاڵیا له كوشتنی ئافره‌تان به ده‌ستی خۆشه‌ویسته‌كانی پێشوویان له كۆی 15 وڵاته‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ڕیزبه‌ندی نۆیه‌مدا بووه، هه‌روه‌ها له ڕیزبه‌ندی كوشتنی ئافره‌ت به ده‌ستی كه‌سه نزیكه‌كانیان له ڕیزبه‌ندی 10ی وڵاتان بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.