Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 07:34

ئومێد خۆشناو 16ی ئاب له‌ خه‌ڵكی كوردستان پیرۆز ده‌كات

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی 16ی ئاب په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ و دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانی له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان كرد.

ئومێد خۆشناو ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بە بۆنەی 16ـی ئاب یادی لەدایکبوونى جەنابى سەرۆک بارزانى و حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم ئەندام و لایەنگران و كادیرانی پارتی دیموکراتى کوردستان و جەماوەری خەڵكی كوردستان دەكەین.

ڕاشیگه‌یاند: لەو یادەدا جەخت لەپێكەوەژیانی نێوان پێكهاتە ئایینیی و نەتەوەییەكانی كوردستان و پاراستنى ئاشتەوایی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان دەكەینەوە کە یەكێك لە ئەركە سەرەكییەكانی پارتى دیموکراتى کوردستان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دووبارە ئەم یادە پیرۆزە، لە هەموولایەک و خەڵكی سەربەرزی كوردستان پیرۆزبێت و سڵاو دروود بۆ ڕوحى سەرکردەى نەتەوەییمان مستەفا بارزانى دامەزرێنەرى ئەو کاروانە و تێکڕاى شەهیدانى کورد و کوردستان.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.