Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 11:21

دوو پڕۆژەی گرنگی ئاوەڕۆ لە سێمێل و ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%

بە گوژمەی نزیكەی 190 ملیۆن دینار دوو پرۆژەی گرنگی ئاوەڕۆ لە سێمێل و ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن.

وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: بڕیاریان داوە بە خەرجکردنی گوژمەی 189 ملیۆن و 761 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی دوو پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە سنووری شارەوانییەكانی سێمێل و ئاكرێ.

ڕاشیگەیاند: گوژمەكە لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆكە و پڕۆژەكانیش لە چوارچێوەی پلانی ساڵی 2022 جێبەجێ دەكرێن.

ئەوەشی خستەڕوو کە پڕۆژەكەی ئاكرێ بریتییە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی لە گەڕەكی 11ـی ئادار لە نزیک مزگەوتی مێرسیدا لە قۆناغی یەكەمدا و گوژمەی ئەو قۆناغەش 115 ملیۆن و 920 هەزار دیناری لەسەر ڕێژەی 15%ـی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانی ئاكرێ بۆ خەرج كراوە.

وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەش دا کە پڕۆژەكەی سێمێل بریتییە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی چوارگۆشە بە گوژمەی 73 ملیۆن و 841 هەزار دینار لەسەر ڕێژەی 100%ـی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل جێبەجێ دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.