Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 06:13

هونه‌رمه‌ند "حەمە ھاشم " له‌ ئه‌ڵمانیا پیشانگایەکی تایبەتی کردەوە

کوردستان TV
100%


لە ئەڵمانیا و لە شاری نۆرمبێرگ، حەمە ھاشم ، ھونەرمەمدی شێوەکاری کورد، پیشانگایەکی تایبەتی بە کارە ھونەرییەکانی کردەوە، پیشانگاکە لە ھۆڵی ناوەندی کولتوری پێکەوەژیانی کورد و ئەڵمان لە نۆرمبێرگ، لە کاتژمێر 7 ی سەرلە ئێوارەی رۆژی 14 ی ئۆگەستی 2022 کرایەوە.
پیشانگاکە نزیکەی 20تابلۆی لەخۆی گرتبوو، سەرجەمیان لەسەر شێوازی ( ئەبستراکتی دەربرینخوازی) بەرھەم ھاتوون، پیشانگاکە لە ژێر ناوی ( ماسیەکانی دیجلە) نمایشکراوە و بەپێی تێڕوانینی ھونەرمەند ناونانی پیشانگا بینەر زیاتر نزیک دەکاتەوە لەو دەربڕینانەی کە مەبەستێتی بینەر خۆی تەفسیری بۆبکات، لە کاتێکدا ھەر تابلۆیەی چیرۆک و گوزارشتی تایبەت بەخۆی ھەیە بەڵام تێکڕای بابەتی تابلۆکان گرێدراوون بە رووداو و بەسەرھات و چیرۆکە تاڵەکانی کورد لە ناوچەی میزۆپۆتامیا، ھەربۆیەش ماسیەکانی دیجلە وەک دەروازەیەک بۆ نزیکبوونەوەی بینەر لە رووداوەکان دەھێنێتە پێشەوە. 
کارە ھونەرییەکان بە بۆیەی ئەکریلیل لەسەر کانڤاس بەرھەم ھاتوون جگە لە ھەندێ بەرھەمی دیکە کە بە کەرەستەی جۆراوجۆر لەسەر کۆفێی پێیپەر درووستکراوون.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.