وەزیرەكەی سەدر وەڵامی ئەوانە دەداتەوە كە خۆپیشاندانەكانی ناوچەی سەوز بە سەپاندنی ئیرادە وەسف دەكەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە وەزیری سەدر رایگەیاند: بەشێك لە سیاسەتمەدارانی چوارچێوە، ناڕەزایەتییەكانی ئێستای چاكسازی ئاشتیخوازانە بە سەپاندنی ئیرادە وەسف دەكەن.
هەروەها ساڵح محەمەد عێراقی پرسیار دەكات و دەڵێت: ئایا سێیەكی پەكخەر یان ئەوەی پێیان دەگوت كەفیل، سەپاندنی ئیرادە نییە!؟.
دەشڵێت: دوای راگەیاندنی هاوپەیمانی رزگاركردنی نیشتمان بە مووشەك لە هەولێر و ئەنبار دران ، یان لەبیرتان چوو؟!.
وەزیری سەدر ئەوەش بیردێنێتەوە كە نابێت چاوپۆشی لە سووتانی نەخۆشخانەكان و وێستگەكانی كارەبا و سندوقەكانی دەنگدان بكرێت.
وەزیری سەدر : سێیەكی پەكخەر سەپاندنی ئیرادە نییە ؟
وەڵامی ئەوانە دەداتەوە كە خۆپیشاندانەكانی ناوچەی سەوز بە سەپاندنی ئیرادە وەسف دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.