وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: تا 20ی ئەیلوول كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت.
لە ماوەی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان و بە تایبەتی ئەو هاوبەشانەی ئاو كە قەرزی حكوومەتیان لایە، بڕیاریدا بە ڕێژەی 15% داشكاندن بۆ قەرزی كرێی ئاو بكرێت و هاووڵاتییانیش بەشێوەیەكی بەرچاو پێشوازیان لە بڕیارەكەی حكوومەت كرد.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات، ئێستاش كاركردن بە بڕیارەكە بەردەوامە، بەڵام 20/9/2022 دوا وادەی كاركردن و سوودمەندبوونە لە لێخۆشبوو‌ن، بۆیە پێویستە هاوبەشانی ئاو كە خوازیاری سوودمەندبوون، لە نزیكترین كاتدا سەردانی بنكە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون بكەن، ئەگینا دوای وادەی دیاریكراو بڕیارەكە بە هیچ شێوەیەك درێژ ناكرێتەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.