پێویسته دایك و باوك باوه‌شی خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی بۆ مناڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه ،نه‌وه‌ك لێبگه‌رێن بۆ خه‌ڵكانێك كه گورگن له پێستی مرۆڤدان به‌ناوی عیشق و خۆشه‌ویستی باوه‌شیان بۆ بكه‌نه‌وه به‌ڵام باوه‌شێكی درندانه‌و نامرۆڤانه‌یان بۆ ده‌كه‌نه‌وه ژیانیان لێ تاڵ ده‌كه‌ن عیشق یان خۆشه‌ویستی له ووڵاتی ئێمه‌دا بۆ رابواردن یان سوتاندنه ژن به‌ناوی عیشق و خۆشه‌ویستی دڵی ده‌دزرێت و ته‌جاوزی رۆح و جه‌سته‌ی ئه‌كرێت، دواتر پیاو بۆی ده‌رئه‌چێت و وشه بریقه‌داره‌كانی ئێكسپایه‌ر ئه‌بن و وه‌ك ئه‌وه‌یه هیچ په‌یمانێكی پێ نه‌دابێت
ئه‌وسا ژن و عیشق به‌یه‌كه‌وه ده‌نێژرێن
بۆیه مرۆڤه‌كانی ئێستای ئێمه نه‌وه‌ك نازانن ته‌نانه‌ت ڕاشبوێرن ،بروابكه‌ن ئاژه‌ڵیش كه له‌گه‌ڵ یه‌كتر راده‌بوێرن مافی یه‌كتر ئه‌پارێزن ئه‌مجا لای ئێمه وشه‌ی رابواردن به‌مانای سوكایه‌تی و یاری كردن به‌هه‌ست و كه‌سایه‌تی یه‌كتر وه‌رده‌گیرێت له ئه‌وروپا له ووڵاتانی تر به وشه‌یه‌كی جوان له‌یه‌ك وه‌رده‌گیرێت له ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر دووكه‌س هاورێ بن یان خۆشه‌ویست به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بێت بریار بده‌ن به‌یه‌كه‌وه گه‌شت بكه‌ن ده‌لێن برۆین بچین بخۆینه‌وه سه‌ما بكه‌ین كاتێكی خۆش به‌سه‌ربه‌رین یا ڕابوێرین ئه‌مجا هه‌ر جۆره رابواردنێك بێت له رابواردنیشدا وه‌ك دوو مرۆڤ ماف و رێزی یه‌كتر ده‌پارێزن و پێكه‌وه به جوانی و رێك و پێكی ئه‌ژین ئه‌گه‌ر له‌یه‌كتریش جیابونه‌وه ناچن سوكایه‌تی دنیا به‌یه‌كتری بكه‌ن وشه‌ی قێزه‌ون و ناشیرین به‌كاربێنن به‌رامبه‌ر یه‌كتری و سوكایه‌تی بهیهكترن ناكه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه لای ئێمه وشه‌ی رابواردن به‌وپه‌ری ناشیرینی به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك بۆمبا ده‌ته‌قێته‌وه به‌روی مرۆڤه‌كاندا به‌تایبه‌ت بۆ ژن بۆی ده‌بێته هۆكاری سوكایه‌تی و كوشتن
بۆیه هیوادارم له‌مه‌ودوا چه‌مكه‌كان هه‌ریه‌كیان وه‌ك ناوهرۆكهكهیی و تێگه‌شتن و جوانی خۆیه‌وه به‌كار بهێنن.
ئه‌ڵمانیا - نزار مزوری
ژیان هه‌مووی ماچ و له‌باوه‌ش گرتن نییه به‌ڵام!
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.