Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 22:12

تیرۆریستانی داعش لە سنووری کەرکووک ماڵی کەسێک دەتەقێننەوە و مێردمنداڵێکیش دەڕفێنن

کوردستان TV
100%

تیرۆریستانی داعش ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 13ـی 08ـی 2022 هەڵیانکووتاوەتە سەر گوندی سموود و خانووی موختاری گوندەکەیان تەقاندۆتەوە و کەسێکی دیکەیان ڕفاندووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەمبارەیەوە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: تیرۆریستانی داعش هەڵیانکووتاوەتە سەر گوندی سموود له‌ باشووری شارۆچكه‌ی داقووقی سه‌ربه‌ پارێزگای كه‌ركووک.

ڕاشیگەیاند: ماڵی (حەسەن عەبدوڵڵا ئیبراهیم)، موختاری گوندەکەیان تەقاندۆتەوە، هاوکات کوڕی بەڕێوەبەری قوتابخانەی گوندەکەیشان ڕفاندووە کە ناوی (عەبدوڵڵا حەسەن مەولودە) و تەمەنی 13 ساڵە.

سەبارەت بەو تیرۆریستانەی داعش ئەو سەرچاوەیە پێی ڕاگەیاندین کە ئەو تیرۆریستانە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.