پەروەردەی دەوروبەری هەولێر ئاگاداری دەرچووان دەکاتەوە کە لە سبەی یەکشەممەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی وانەبێژی.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر ڕایگەیاند: ئاگاداری گشت دەرچووانی کۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنیات دەکەینەوە ئەوانەی ئارەزووی دانانیان هەیە وەک وانەبێژ ڕۆژی یەکشەمە بەرواری 14ـی 08ـی 2022 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی وانەبێژی.
ڕاشیگەیاند: پێویستە پێشکەشکار تاوەکو ڕۆژی سێشەمە 16ـی 08ـی 2022 فۆڕمەکان بگەڕێنەوە بەشی خۆیەتی.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە دەرچووان وێنەیەک لە پشتگیری کۆلێژ که بیسەلمێنی دەرچووی کۆلێژی پەروەرده و پەروەردەی بنیاتە لەگەڵ خۆی بهێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.