رۆژی هەینی 12/8/2022 کاتژمێر 4ی ئێوارە سێیه‌م پێشەنگای تایبەتی هونەرمەند "شێروان ئیسماعیل" لە هۆڵه‌ندا له مۆزەخانەی "سوست" کرایەوە .
ئه‌م مۆزەخانە تەمەنی لە پێنج سەد ساڵ زیاترە ، تائێستا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی جیهانی له‌م مۆزخانیه پیشانگای كردۆته‌وه.
سەرەتا بەرێوەبەری مۆزەخانە بەڕێز( کەێس) هونەرمەندی بە میوانان ناساند و کورتەیەک لە کار‌و چاڵاکیەکانی هونەرمەند بۆ ئاماده بووان خسته ڕوو .
له‌سه‌ر پیشانگایه‌كه هونه‌رمه‌ند شێروان ئیسماعیل به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" کارەهونەریەکانیم كه له‌و پیشانگایه نمایش كران، زۆرینەیان بریتی بوون لە نیشاندانی چاند و کەلتوری کوردی لەگەڵ چەند تابڵۆیەک کە گوزارشتیان لە کارەساتی شنگال و ئیزدخان دەکرد ".
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند شێروان ووتی" لایەنێکی تری پێشەنگا جگە لە تابلۆ نیشاندانی ئامێری موزیکی کوردی وجل و بەرگ و کتێبی نووسەر و ناودارانی کورد بوو".
شایەنی باسە پێشەنگا تا 13/11/2022بەردەوام دەبێت.
ئا- كامران
هۆڵه‌ندا..هونه‌رمه‌ند "شێراوان ئیسماعیل" سێیه‌م پیشانگای تایبه‌تی خۆی كرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.