نووسه‌ر و شاعیر خاتوو "نیگار غه‌ریب ساڵح زه‌ریفی" له شاری سلێمانی كۆچیدواییكرد..
خاتوو نیگار هاوسه‌ری كه‌سایه‌تی ناسراوی شاری سلێمانی "فه‌وزی ڕه‌مزی مه‌لا مارف" له ڕووداوێكدا له شاری سلێمانی كۆچی دوایكردووه
خاتوو نیگار غه‌ریب خاوه‌نی چه‌ندین هۆنراوه‌ی ناسك و جوان بوو،
ئه‌مه‌ش دوا هۆنراوه‌ی خاتوو نیگاره كه له 9-8-2022 نووسیویه‌تی
وێنه‌ی ئه‌مشه‌و (ئاوابوون ) 9 / 8 /2022
ئیلاهی ،،،چیت پێووتوه واجگهلهنور هیچی نیه بۆووتن ؟
ئه‌م ئێواره‌یه‌ش دیسان له حزورتا وه‌ستاوم ..
تێر له‌جوانیت ووردئهبمهوه ،،چ جوانیه‌ك ؟
جوانی یه‌كی نهنوسراوو قه‌سیده‌یه‌كی نه‌ووتراو !!
تابلۆیه‌كی ههڵنهواسراو له شه‌وق !!
منیش له‌م ووڵاتی چاوه‌ڕوانیه‌دا ...له گێژاوی ئه‌م سه‌رزه‌مینه
داغانكراوو ته‌نراو به‌وه‌هم و هۆده‌ی پڕ مه‌راق حه‌سره‌ته وونبوهكاندا ..
كه ئاهێك نیه بۆسهبوری ،،،،
چاوه‌ڕێم سبه‌ی به‌نوری تۆ چاو هه‌ڵبێنم
له‌م چاوه‌ڕوانی له‌ڕۆح داماڵراوهدا تیشكهكانت بكه‌مه تێشوی سه‌فه‌رێك .
چاوه‌ڕێم بمبه‌یته‌وه به‌ره‌و خێوه‌تی پایزێك
سا ئه‌مجاره لێگه‌ڕێ با پایزێك بێت به‌بێ نه‌شئه‌ی به هارێكی نوێ !!
ئا- كامران
خانمه شاعیرێكی ناسراوی كورد كۆچی دوایكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.