سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه 14-8-2022 هونه‌رمه‌ند "حه‌مه هاشـم" ، پیشانگایه‌ك له‌نۆرمبێرگ له‌ئه‌ڵمانیا له كاتژمێری 7ی ئێواره ده‌كاته‌وه.
هونه‌رمه‌ند،حه‌مه هاشم تا ئێستا 14 پێشانگه‌ی تایبه‌تی كردۆته‌وه له (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، كۆیه) و هه‌روه‌ها له‌شاری گووای هیندستان، شاری مارسیلیای فه‌ره‌نسا، بیلێفێلد له‌ئه‌ڵمانیاو شاره‌كانی كرۆسنۆ و كراكۆف له‌پۆلۆنیا كردۆته‌وه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده،خاوه‌نی چوار كتێبی چاپكراوه به‌ناوه‌كانی( هونه‌ری پیرۆز، ڤانكۆخ، رۆداو هونه‌ری ئه‌بستراكت )
هه‌روه‌ها به‌شداری له‌چه‌ندین پێشانگه‌ی هاوبه‌شی كردووه له (له‌پاریس، له‌نده‌ن، واشنتۆن، گوا، كرۆسنۆ، مارسیلیا، ساتۆمارێ، بۆخارست، قاهیره، سنه، به‌غداد، به‌نگلادیش، دیاربه‌كر، ئێستانبۆل) تابلۆكانی له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان نمایش كراون.
ئا- كامران
سبه‌ی هونه‌رمه‌ند "حه‌مه هاشم" پیشانگایه‌ك له ئه‌ڵمانیا ده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.