Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 21:03

به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی سوپای پاسداران كۆڵبه‌رێكی كورد كوژرا

کوردستان TV
100%


به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی سوپای پاسدارانی ئێران كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ كوژرا.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 12ى 8 ى 2022،  کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان له‌كوردستانی ئێران، بە ناوی محەممەد نادری تەمەن 18 ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی راسته‌وخۆی  هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری شێخ سڵە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان بوون و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا محەممەد نادری کوژراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە محەممەد نادری هیچ جۆرە کاڵایەکی پێ نەبووە و تەرمی ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانەی شوهدا لە شاری سەرپێڵی زەهاو کراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.