پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵان له كاتی مه‌له‌كردن له زێی گه‌وره‌ی سنووری قه‌زای خه‌بات خنكا.
سالار نامیق په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕأگهیاندین: ئه‌و گه‌نجه‌ی ئه‌مڕۆ له ئاوی زێی گه‌وره‌ی سنووری قه‌زای خه‌بات خنكاوه ناوی (سامر مه‌حیه‌دین حه‌مێ)یه و له‌دایكبووی ساڵی 1996 و خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستانه، به‌ڵام دانیشتووی شاری هه‌ولێره.
ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له شوێنی مه‌له‌كردنه‌كه له زێی گه‌وره نه‌بووه خنكاوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی خه‌بات ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی كه‌سوكارییان كردۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.