به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له هه‌ردوو ڕۆژه‌كه‌دا تۆز و خۆڵێكی سووك ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و هەندێ کاتیش ئەگەری بەهێزبوونی کاریگەرییەکەی هەیە.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 9-7 كم ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پله‌كانی گه‌رما هاوشێوه‌ی ڕۆژی پێشوو واته دوێنێ پێنجشه‌م ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز وخۆڵێکی سووک بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم .
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پله‌كانی گه‌رما 1 تا 2 پله به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژی پێشوو به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، مه‌ودای بینینی سبه‌ی شه‌موو له‌نێوان 9-7 مه‌تر ده‌بێت.
كه‌شناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبه‌ی شه‌مووی بە پلەی سیلیزی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 42
سلێمانی: 43
دهۆک: 41
کەرکووك: 45
زاخۆ: 44
هەڵەبجە: 45
سۆران: 41
ڕاپەڕین: 42
گەرمیان: 47
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.