به‌هۆی پێشبینیكردنی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له شاری كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له شاری كه‌ركووك پێی ڕاگه‌یاندین: دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی فراوان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركووك خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: حاڵه‌تی ئاماده‌باشی هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری كه‌ركووك، به بڕیاری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بووه بۆ ڕێگریكردن له ڕوودانی هه‌ر توندوتیژی و حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له‌نێوان لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه.
لای خۆشییه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك (كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت) پێی ڕاگه‌یاندین: له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه برووسكه‌مان بۆ هاتووه به‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پۆلیس بخرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی پله‌ی (ج)ه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌م ساڵح محه‌مه‌د عێراقی وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در دوای له خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در كردبوو ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ئێواره له ناوچه‌ی سه‌وز و به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست به خۆپیشاندانی ملیۆنی بكه‌ن.
داواشی لێ كردبوون له كاتی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كاندا له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان فۆڕمی سكاڵای یاسایی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پڕ بكه‌نه‌وه و بیده‌ن به لیژنه‌كانی ڕێكخستنی خۆپیشانده‌ران.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه لیژنه‌ی خۆپیشادانهكانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بۆ پاڵپشتیكردن له شه‌رعییه‌تی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی ده‌ستوور، داوای له لایه‌نگران كردبوو سبه‌ی هه‌ینی له گۆڕه‌پانی ته‌حریری ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ده‌ست به خۆپیشاندان بكه‌ن.
هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غداش خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه و بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی به ڕێژه‌یكی زۆر له‌نزیك ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوه‌یان پێ بكرێ.
هێزه ئه‌منییه‌كان له دوێنێ پێنجشه‌مه‌وه ده‌ستیان به دانانی به‌ربه‌ستی كۆنكریتی كردووه له‌سه‌ر پردی په‌ڕینه‌وه‌ی گه‌یشتن به ناوچه‌ی سه‌وز بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك له‌نێوان خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروست بكه‌ن بۆ ڕوونه‌دانی هیچ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و توندوتژییهك له‌نێوانیاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.