به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، له ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پاڕكی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ 12 كه‌س بریندار بوون.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له پاڕكی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ یارییه‌كی كه‌شتی منداڵان كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌و منداڵانه‌ی له‌نێو یارییه‌كه بوون گیریان خواردبوو، دواتر تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و پۆلیس و هاووڵاتییان ڕزگاریان كردن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی کەوتنی یارییەکه‌ی منداڵان لە پارکی شار 12 بریندار گەیەنرانە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ.
ڕاشیگه‌یاند: کاری پێویست بۆ برینداره‌كان کرا و سوپاس بۆ خوا ئێستا باری تەندروستی سەرجەمیان باشە.
ڤیدیۆ.. دیمه‌نی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی یارییه‌كه و ئه‌و منداڵانه‌ی تێیدا گیریان خواردووه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.